ناوەرۆکی کۆبوونەوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکراکرا

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا پێداچونەوە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنگرە كرا.

پاش كۆبونەوەکە کە بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی بەڕێوەچوو لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لەوەكرایەوە كە یەكێتیی وەك هەمیشە ببێت بە هەوێنی یەكڕیزی و چی لە توانایدا بێت لەو بارەیەوە دەیكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، پێداچونەوە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆنگرە كراوە و ئامادەكارییەكان بە باشی بەڕێوەدەچێت".

وتیشی: سەرەڕای دەستخۆشی لە رێكخەرانی كۆنگرەی یەكێتی، داوا لە هەموو كادیرانی یەكێتی دەكەین چی رایەكیان لەسەر كۆنگرە هەیە بیگەیەننە لیژنەی باڵای كۆنگرە.


PM:03:33:24/10/2019