به‌شار جه‌عفه‌ری: په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا هیچ پاساوێكیان نییه
به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند" ره‌فتاره دوژمنكارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا هیچ پاساوێكیان نییه، به‌و په‌ڕی توندییه‌وه ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌ردۆغان بۆ پاساودانی كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی له ژێر هه‌ر بیانوویه‌كدا بێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
هاوکات جەعفەری دەشڵێت: توركیا ده‌یان هه‌زار تیرۆریستی بیانی ره‌وانه‌ی سووریا كردووه و چه‌كی پێداون و نه‌وتی سووریا و شوێنه‌وار و كارگه‌كانی ده‌دزن.
نوێنەری سووریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی خستەڕوو: هه‌موو هه‌وڵه تاكلایه‌نه‌كانی توركیا دژی سووریا رابگیرێن و بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر ته‌نیا رێگه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌واوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق.
AM:11:55:25/10/2019