مەرجەعیەت هەڵوێستی لەبارەی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەوە ڕاگەیاند

مەرجەعییەتی نەجەف لە وتاری هەینیدا لەبارەی وتارەکەی عادل عەبدولمەهدی خۆپیشاندانەکانی عێراق داوایکدووە کە دەرفەت بدرێت بە عەبدولمەهدی کە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.


لە وتارەکەدا ئاماژە بەم چەند خاڵە کراوە:


١) دەرفەتدان بە عادل عەبدولمەهدی بۆ جێبەجێ كردنی بەڵێنەكانی شەوی رابردووی كە بریتی بوو لە زنجیرەیەك چاكسازی لە بواری حوكمڕانی. و بریاره ئەم هەفتەیە زوربەی جێبەجێ بكات.

٢)  پاراستنی ئاشتیخوازبوونی خۆپیشاندانەكان و پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەكان.

 
٣) داوای پەسەندكردنی یاسایەكی نوێ بۆ دروستكردنەوەی متمانه بە هەڵبژاردنەكان.

٤) كەمكردنەوەی ئیمتیازاتی پله تایبەتەكان.

٥)  داوای دروستكردنی لیژنەیەكی قەزایی بێ لایەن بۆ لێكۆڵینەوه لە كوشتنی خۆپیشاندەران، چونكە راپۆرتەكەی حكومەت لە ئاستی چاوەروانیی خەڵكدا نەبووه.



PM:01:42:25/10/2019