شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی دیاری دەکرێت

ئەندامێکى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ناوی پێنج كەس بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات و دەشڵێت "بە دڵنیاییەوە عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە".

مەشعان جبوری، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تویتێکدا نوسیویەتى، بە دڵنیاییەوە عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە.

دەشڵێت: هەریەك لە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و عەلی شوكری پەرلەمانتاری پێشوو و ڕاوێژكاری ئێستای سەرۆك كۆمار و عەدنان زەرفی و قوسەی سوهەیل و هەروەها ژەنەراڵ عەبدولوەهاب ساعیدی ئەو ناوانەن كە دەكرێت یەكێكیان ببێتە جێگرەوەی عەبدولمەهدی و پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەربگرێت.


ئه‌م بابه‌ته ‌6374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:20:25/10/2019