گۆڤارێکی فەڕەنسی سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا بە "قەڵاچۆکار" وه‌سفده‌كات




‌ گۆڤاری‌ (لۆ پوانت)ی بەناوبانگی فەڕەنسی لەبەرگی یەکەمی گۆڤارەکەیدا وێنەیەکی رەجەب تەیب ئەردۆغانی بڵاوکردۆته‌وە و لەمانشێتی‌ سه‌ره‌كی‌ گۆڤاره‌كه‌دا ئه‌ردۆغانی‌ بە"قەڵاچۆکار" وه‌سفكردووه‌ و لەژێر وێنەکەدا نوسیویەتی، "پاکتاوی ئیتنی، میتۆدی ئەردۆغان"، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ردۆغان سكاڵا له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه‌ تۆمارده‌كات.


ئەمڕۆ هەینی گۆڤاره‌كه‌ رایگەیاند" ئەردۆغان لەرێی‌ پارێزەرەکەیەوە داوای‌ یاسایی لەدژی‌ ئیتیان جبرئیل، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گۆڤاری‌ لۆ پوانت‌ و رۆژنامەنووس روومان غوبرت تۆماركردووە، بەتۆمەتی‌ ئیهانەکردنی‌ سەرۆکی‌ توركیا".


هاوکات هەفتەنامەکە وەڵامی ڕاجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە کە نوسیویەتی‌" هەر ئەردۆغان کێشەی‌ هەیە لەگەڵ ئازادیدا؟، ئاساییە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەی‌ بەدڵ نەبێت، بێگومان ئێمە هیچ وشەیەک ناسڕینەوە کە نوسیوومانە".





PM:07:41:25/10/2019