"ئەمرۆ یان سبەی هەمان خۆپیشاندانی‌ عێراق لەهەرێمی كوردستان-یش رودەدات"


سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێشبینی‌ ده‌كات كه‌ ئەمرۆ یان سبەی هەمان خۆپیشاندانی‌ عێراق لەهەرێمی كوردستان-یش رودەدات.


كازم فاروق، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگەیاند" زۆرێك لەئاماژەکان بەرەو ئەوەن کە، ئەمرۆ بێت یان سبەی، هەمان خۆپیشاندان بەهەمان گوڕو نەفەس لەهەرێمیش رودەدات".


ناوبراو له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئەوەشی خستەڕوو: ئەم خۆپیشاندانە پێماندەڵێت کە چاکسازیی ‌و حوکمڕانی بەحکومەت‌ و پەرلەمانێك ناکرێت کە خۆی لەئەساسدا بەتەزویر و فێڵ دروستبوبێت‌و دەسەڵاتی گرتبێتە دەست. سەرباری ئەوەش ئەگەر هەموو وڵاتانی دنیا پشتگیری دەسەڵاتێکی گەندەڵ بکەن، بەڵام هاوڵاتیانی خۆی لێی رازی نەبن‌و لەگەڵی نەبن، ئەوا ناتوانێت بەردەوام بێت کۆتایی دێت.


کازم فاروق دەشڵێت: هەرچی هەرێمی کوردستانە، بەوپێیەی لەزۆر ڕووەوە (بەتایبەت نەبونی هەلی کارو دواکەوتنی موچەو خراپی گوزەران‌و گەندەڵی‌و ناشەفافی نەوت‌و ناعەدالەتی‌و بەبنەماڵەکردنی دەسەڵات) لەپارێزگاکانی دیکەی عێراق خراپترە، ئەمە جگە لەوەی کە لەبەغدا تا ئێستا موچەی ١٠ مانگی ڕابردو دراوە، بەڵام لەهەرێم تەنها ٧ موچە دراوە.


دوێنێ هه‌ینی‌، خۆپیشاندان له‌شاری‌ به‌غداو چه‌ند شارێكی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت‌و ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و ئه‌نجامدانی‌ چاكسازیی‌و خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن. 




AM:12:32:26/10/2019