لە سلێمانی دەستکرا بە جێبەجێکردنی دابەزاندنی نرخی بەنزین بە هەموو جۆرەکانیەوە.
به‌همه‌ن شێخ قادر وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند " ئەمڕۆ ٢٦ی تشرینی یەکەم نرخی لیترێك به‌نزین له جۆره‌كانی سۆپه‌ڕ و محه‌سه‌ن 50 دینار دابه‌زێندرا و نۆرماڵیش 25 دینار".
ناوبراو باسی لەوەش کرد "پێشتر به‌ڵێنمان دابوو نرخی به‌نزین له سنوری پارێزگای سلێمانی داده‌به‌زێنین".
ده‌رباره‌ی هۆكاری دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی باسی له‌وه‌كرد، په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانیی و ناردنی سوته‌مه‌نی له ئێرانه‌وه هه‌یه.