بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق نرخی نەوت بەرزبۆوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ٣١ سه‌نت به‌رزبووه‌وه و دوا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته ٦١ دۆلار و ٩٨ سه‌نت.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش ٤٣ سه‌نت زیادی كرد و نرخی به‌رمیلێک نه‌وت به ٥٦ دۆلار و ٦٦ سه‌نت فرۆشرا.
چاودێرانی ئابووری پێیان وایه، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، په‌یوه‌ندیی به خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه، به‌وپێیه‌ی عێراق له‌دوای سعودییه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی ده‌گاته ٤ ملیۆن به‌رمیل.
PM:02:44:26/10/2019