جۆن کێری: ترەمپ بەکشانەوەی هێزەکانی ناپاکی لە کوردی هاوپەیمانی کرد


وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا رەخنەی لە هەڵوێستی دوو هەفتە لەمەوبەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت" ترەمپ بەکشانەوەی هێزەکانی خیانەتی لە کوردی هاوپەیمانمان کرد".


جۆن کێری، وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەکەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند" کوردەکان هاوپەیمانی سەرەکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوون لە شەڕی دژ بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش، کوردەکان توانیان سنورەکان لە تیرۆرستان پاکبکەنەوە و رێگری بکەن لە فراوانبوونی زیاتری داعش".


جۆن کێری ئەوەشی خستەڕوو: ناپاکییەکە کاتێک دەستیپێکرد، کە ترەمپ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنێتەوە، بەم کارە پێگەی ئەمریکای لەو ناوچەیە لاوازکرد و ئەو هەوڵانەی شکستپێهێنا، کە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری ئاسایشی ئەو ناوچەیە ئەنجامدرابوون.


لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٨ی ئۆکتۆبەر لە رۆژئاوای کوردستان، تورکیا توانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامبدات کە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بون لە شەڕی دژی داعش لە سوریا. 


PM:03:32:26/10/2019