هایکۆ ماس: دەبێت توركیا كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی بۆسەر سووریا بهێنێت



ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیادا رایگەیاند" ئەنقەرە لەو هەواڵانە دەكۆڵێتەوە كە باس لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ دەكەن لەسەردەستی سوپای وڵاتەكەی لەباكووری سووریا".


هاوکات لای خۆیشییەوە هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایدەگەیەنێت: پێویستە توركیا هێرشەكانی لە باكووری سووریا رابگرێت، نابێت توركیا چالاكییەكانی لەسووریا بەردەوام بێت و دەبێت توركیا كۆتایی بە ئۆپەراسیرۆنە سەربازییەكەی بهێنێت.


هەروەك ئاماژەی بەوەشدا كە توركیا جەختی كردۆتەوە كە ئۆپەراسیۆنەكەی لەسوریا درێژخایەن نابێت. 


PM:05:24:26/10/2019