چۆن بەرهەڵستی سەرما بکەین لە وەرزی زستاندا؟

لەگەڵ ھاتنی وەرزی پایزدا وەرزی سەرماش دەستپێدەکات بەم ھۆیەشەوە نەخۆشیەکانی کۆکە،دروستبوونی ئازار لە قوڕگ و تەنگبوونی ھەناسە و ھەڵامەت زیاددەبێت.


بۆ ڕێگریکردنیش لە سەرمابوون دەتواندرێت لە جیاتی دەرمان سود لەم گیراوەیە وەربگیرێت ،گیراوەکە پێکدێت لە:


کوپێک لە شەربەتی ئەنەناسی تازە،ئەنەناس ئەنزیمی برۆمینی تێدایە خواردنی دەبێتە ھۆی پاکردنەوەی بۆری ھەناسە،لووت و کاریگەریشی ھەیە لە نەھێشتنی ھەوکردن بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت ئازاری قورگ کەمبکرێتەوە.


بەکارھێنانی ٢٥٠ گرام لە شەربەتی پرتەقاڵی تازە.


پارچەیەک زەنجەبیل.


کەوچکێکی چێشت لە ھەنگوین.


ئەم گیراوەیە پێویستە لە ڕۆژێکدا دووجار یاخود سێ جار ٢٥٠ گرامی کوپێک بخورێتەوە. 
 


PM:07:34:26/10/2019