ئاسایشی سلێمانی سزادانی ساخته‌كارێك راده‌گه‌یه‌نێت


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند"  له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی ٢ له‌ڕۆژی٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سزای زیندانی كردن بۆ کەسێک بە تاوانی "ساختەکردن"  ده‌ركرا بۆماوه‌ی دوو ساڵ".


لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و نه‌هێشتنی هه‌مووجۆره‌ دیارده‌یه‌كی دزێو و ده‌ستبڕینو بنبڕكردنی دراوی ساخته‌، هێزه‌كانمان ١١ی مانگی تەموزی ئەمساڵ توانیان کەسێک بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٨ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیربکەن.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی "ع، ح، ب"و بڕی ٧٠٠هه‌زار دیناری عێراقی ساخته‌ی له‌جۆری ٢٥ هه‌زاری پێ بووه‌، كه‌به‌نیاز بوو له‌ ناوشاری سلێمانی سه‌رفی بكات".


لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئەوەشخراوەتەڕوو: له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/٢ له‌ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سزای زیندانی كردنی بۆ ده‌ركرا بۆماوه‌ی دوو ساڵ. 
 


AM:10:45:27/10/2019