مەزڵووم کۆبانێ: لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بەغدادی بەشداریمانکردووە



دوای ئەوەی میدیا ئەمەریکیەکان لە زارى  به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرایكرد، كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى سه‌ربازى ئه‌مریكادا دوێنێ شه‌ممه‌ ٢٦ی تشرینى یه‌كه‌م لە ئیدلب کوژراوە، هاوکات کەمێک پێش ئێستا مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمووکرات "هەسەدە" ڕایگەیاند" لە ئۆپەراسێونی دەستگیرکرنی ئەبوو بەکر بەغدادی بەشداریمانکردووە و ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتنمان ئەنجام دا".

 

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تیوتەر" بڵاوی کردەوە: ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی سەرکەوتنمان لە ئەنجامی کارێکی هەواڵگریی هاوبەش، لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدا.  


ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، میدیای ئەمریکا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە سنووری شاری ئیدلبی سووریا بە بەشداریی هێزی دێلتای ئەمریکی و خۆتەقاندنەوەی دوو لە ژنەکانی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند.

 

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٠٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەیەوە وتارێک پێشکەش بکات. 

 

 

 


AM:11:03:27/10/2019