لیندسی گراهام: پێویسته‌ كێشه‌ی نێوان كورد و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت

لیندسی گراهام، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ پارێزگاری كورد و دەشتڵێت "پێویسته‌ كێشه‌ی نێوان كورد و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت".

 

لیندسی گراهام ئامژەی بۆ ئەوەکرد تره‌مپ جه‌خت له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش ده‌كاته‌وه‌ و كوردیش رێگری له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كات.

گراهام وتیشی: داگیركاری توركیا كێشه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه‌ و پێویسته‌ بپرسین هاوكاری کورد بۆ كوژرانی به‌غدادیی چ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی تره‌مپ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ توركیا.

جەختیشیکردەوە كوژرانی به‌غدادیی قۆناغێكی نوێ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌ و سه‌ره‌تای گۆڕینی یارییه‌كه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی نێوان كورد و توركیاش دەڵێت "پێویسته‌ كێشه‌ی نێوان كورد و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت و ناوچه‌یه‌كی ئارامیش بۆ پاراستنی كورد له‌ باكووری سووریا درووست بكرێت". 




ئه‌م بابه‌ته ‌756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:17:27/10/2019