جەمال کۆچەر: ئاماژه‌کان به‌ره‌وئه‌وه‌ن که‌ئه‌م کابینه‌یه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدى کۆتایی بێت
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى به‌غداو چه‌ند شارێکى دیکه‌ى عێراق له‌ڕۆژى هه‌ینییه‌وه، فشاره‌کانى سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى زیاتر کردووه، له‌کاتێکدا ته‌نها ماوه‌ى ساڵێکه وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ستبه‌کاربووه، لەو بارەیەوە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق پێوایە و دەڵیت" ئاماژه‌کان به‌ره‌وئه‌وه‌ن که‌ئه‌م کابینه‌یه کۆتایی بێت، پێده‌چێت ته‌مه‌نى ئه‌م کابینه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌نده بێت و چیتر عادل عه‌بدولمه‌هدى تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بێت که‌به‌رگرى بکات بۆ مانه‌وه‌ى".
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند" ئێستا هاوکێشه‌که گۆڕاوه، پێشتر بۆ لابردنى سه‌رۆک وه‌زیران و دانانى که‌سێکى دیکه له‌شوێنى پێویست بوو لایه‌نه جیاجیاکان و شیعه‌و کورد‌و سوننه رازى بکرانایه، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌که چووه‌ته ده‌ستى شه‌قام، چیتر ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ى پێشوو کاریگه‌ریى نییە".
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق باسى له‌وه‌شکرد: ئێستا بژارده‌ى ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌م سەر‌ۆک وه‌زیران نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت که پێشتر باسى لایه‌نى سێیه‌مى ده‌کرد که‌ده‌ستى له‌کوشتنى خۆپیشانده‌راندا هه‌بووبێت، به‌ڵام دواى بڕیاره‌کانى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌خۆپیشاندان بکرێت و دیسان خه‌ڵک کوژرایه‌وه، هه‌ڵوێستى لاواز بووه‌و پێناچێت بمێنێته‌وه.
سەبارەت بە هەڵوێستی کورد جه‌مال کۆچه‌ر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: پێویستە کورد به‌یه‌کده‌نگى له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، نه‌ک لایه‌نه‌کان به‌جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان کۆبنه‌وه، هاوکات کورد به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى دیاری بکات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه بکات.
چه‌ند کاتژمێرێک پێش خۆپیشاندانه‌که‌و به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه، عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ڕێگه‌ى وتارێکه‌وه که‌تێیدا چه‌ند بڕیارێکى چاکسازى راگه‌یاند، وه‌کو گۆڕانکاریی وه‌زاریی و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله باڵاکان بۆ نیوه، هه‌وڵیدا رێگه له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان بگرێت، به‌ڵام ئه‌وانه به‌س نه‌بوون بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌رانى توڕه له‌گه‌نده‌ڵى و پشک پشکێنه‌ى حزبى و بێکارى.
رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستیپێکرد، داواکاری خۆپیشاندەران بریتی بوو لە چاکسازی، دروخستنەوەی ئەوانەی بە لە گەندەڵی تێوەگلاون، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هەلی کار.
بە گوێرەی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە سێ رۆژی رابردوودا تا ئێستا زیاتر لە ٧٤ کەس لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار ٦٥٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
AM:10:55:28/10/2019