لە گوندەکانی سەرێکانی بە دەیان داگیرکەر کوژران
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە ناوچەکە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە گوندەکانی مدباخا، مەزرەعەی ماڵی هەمدوش، داودیە، دڕدارا، موبارەکیە، میرەکیس و سیکەریەی سەر بە ناوچەی زڕگانی سەرێکانی لە شەوی یەکشەمەوە هێرشی داگیرکەری بەردەوامە.
هاوکات هەر بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ لە ناوچەکە، هێزە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە گوندی مدباخا داگیربکەن، بەڵام شەرڤانانی هەسەدە وڵامێکی توندیان دایە و لە ئەنجامدا لە گوندی موبارەکیە شەرڤانان ٢٤ چەتەیان کوشت و دوو ئۆتۆموبێلی چەتەکانیش تێکشکێنران.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە گوندی "بابولخێر" لە کۆتایی هەفتەوە شەڕێکی قوڕس ڕوودەدات، لە شەوی یەکشەمەدا بە دەیان چەتە کوژران و تانکێکی داگیرکەران تێکشکێنرا.
هەروەها دوێنێ یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئاژانسی سانای سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د رایگەیاند" له سه‌رێ كانى شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى سووریا و توركیا رووى داووه، توانیویانه چوار گوند بخه‌نه ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیان".
٩ی تشرینی یه‌که‌مى ٢٠١٩وه سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ست پێکردووه و تائێستاش به‌رده‌وامه، که به‌هۆیه‌وه ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٣٠٠ هەزار که‌س ئاواره بوون.
PM:12:12:28/10/2019