پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی كە لە ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2019/10/30 بەڕێوەدەچێت.


دەقی بانگهێشتنامەکە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
پشت بەستن بە حوكمی برگەی (سَییەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بـەڕێزەكانی پـەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (6)ی ئاسایی ساڵی یەكەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنـجەمی پـەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 2019/10/30، تكایە لەكاتی دیاریكراودا ئامادە بن.

 
لەگەڵ رێزدا..




PM:01:33:28/10/2019