ھێزەكانی ئەمەریكا جارێكی دیكە گەڕانەوە بنكەكانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان


روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ئەمریكی بە چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیان، گەڕاونەتەوە بنكەی سەربازییەكەیان لە تەل تەمر و تل بیدەر، كە دەكەوێتە نزیك رێگەی سەرەكی ئێم فۆر".


روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو: لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چەند فرۆكەیەكی ئەمریكی بە كەرەستەی سەربازییەوە جموجۆڵێكی زۆریان لە فڕۆكەخانەی سرینی سەربازیی لە نزیك كۆبانێ ھەبووە.


ئەمەش لە كاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەرایسۆنی رۆژھەڵاتی فورات لەلایەن توركیا، لە٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ئەمەریكا چەند بنكەیەكی سەربازیی لە ناوچەكە چۆڵكرد. 
 


PM:02:15:28/10/2019