شەڕڤانان تانکێکی سوپای تورکیا-یان تێکشکاند

شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی بابلخێر، لە ناوچەی زڕگان، تانکێکی سوپای تورکیان تێکشکاند و لە ئێستاشدا شەڕی سەخت بەردەوامە.

لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە گوندی بابلخێری ناوچەی زڕگان، لە سەرێکانی تانکێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا لە چەند گوندێکی نزیکی تل تەمر بەردەوامە.

PM:04:46:28/10/2019