سوپای سوریا بەدرێژایی سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا بڵاوبووەوە
سوپای فەرمی حکومەتی سووریا به درێژایی 90 كیلۆمه‌تر له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا لەناوچە سنوریاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوبووه‌وه.
ئاژانسی سانا فەرمی سووریا، بڵاویکردەوە ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووپای سووریا گه‌یشتوونه‌ته گوندەکانی باكووری حه‌سه‌كه و له گوندەکانی ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانی تا خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆ بڵاوبوونه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردووش، هێزێكی سوپای سووریا گه‌یشته گرد عه‌فه‌ر و خه‌راب كورد له گوندەکانی خۆرئاوای قامیشلۆ و به درێژایی سنووری نێوان توركیا و سووریا بڵاوبوونه‌وه.
دوێنێ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، رایگه‌یاند، "به قوڵایی زیاتر له 30 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌شیان بووه‌ته جێی ستایشی دیمه‌شق".
PM:05:46:28/10/2019