کەشوهەوایەکی ناجۆر روودەکاتەوە سعودەیەو، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ٧ کەس گیانیان لەدەست داو ١١ کەسیش بریندار بوون.
تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لافاو هەستا.
لە ئەنجامی دروستبوونی لافاوەکەدا، ٧ کەس مردوون و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی حەفرئەلباتن کە دەکەوێتە نزیک سنووری کوێت ڕایگەیاند، ١٦ کەس ڕزگار کراون.