عێراق داهاتی نەوتی مانگی ٩ ی ئاشکرا کرد

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، لەمانگی ٩ی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتیش زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار بووە.

 

 
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمانگی ئەیلولدا عیراق ١٠٣ ملیۆن و ١٠ هەزار و ٣٠٦ بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشتوە، داهاتەكەشی ٦ ملیار و ٨٩ملیۆن و ٢٤٤ هەزار دۆلار بووە، كە لە كێڵگە نەوتییەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراقەوە نێردراون.

 

 
جیهاد باس لەوەش دەکات، ٣ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٨٤٨ بەرمیل نەوت لە كەركوكەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی توركی كراوە و داهاتەكەی ١٨٩ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٩١٦ دۆلار بووە، هەروەها ٨٧٧ هەزار و ١٩٦ بەرمیل لە كێڵگەی گەیارەوە هەناردەكراوە، كە داهاتەكەی ٣٢ ملیۆن و ٢٦٣ هەزار و ٢٦٨ دۆلار بووە، بڕی نەوتی هەناردەكراویش بۆ ئوردن ٢٢١ هەزارو ٩٧٧ بەرمیل بووە و داهاتی ١٠ ملیۆن و ٣٨١ هەزار و ٨٦٤ دۆلار هەبووە.

 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، نرخی بەرمیلێك نەوت ٥٨ دۆلار و ٩٢ سەنت بووە، نەوتەكەی عیراقیش بە ٤٤ كۆمپانیای جیاوازی جیهانی فرۆشراوە.




PM:10:12:28/10/2019