مەزڵوم کوبانێ بۆ فۆکس نیوز: سەرچاوەیەکمان هەبوو لەناو ماڵی ئەبوبەکر بەغدادی

فەرماندەی باڵای هێزەکانی هەسەدە، مەزڵوم کوبانێ، رایگەیاند" لەناو ماڵی ئەبوبەکری بەغدادی سەرچاوەیەکمان هەبوو هەموو جموجوڵێکی بەغدادی پێدەگەیاندین".

 

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی، فۆکس نیوز، مەزلوم عەبدی نهێنیەکی گرنگ لەرووداوی کووشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات و، دەڵێت "سەرچاوەییەکمان هەبوو لە ناو ماڵباتی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەو هەموو زانیارییەکانی پێدەداین و، لە کاتی هێرش بۆ سەر مۆڵگەی بەغدادی، ئەمەریکییەکان بەسەلامەتی لەگەڵ خۆیان بۆیان گەڕاندینەوە".

عەبدی دەڵێت "  ئەو سەرچاوەیەمان بەتەواوی هەموو نەفەق و شوێنی مانەوەی پێڕادەگەیاندین".

 

دوێنێ سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ کوژرانی خەلیفەی رێکخراوی داعش ئەبوبەکری بەغدادی راگەیاندو هەسەدەش ئاماژە بۆ بەشداری خۆیان لە پرۆسەی کووشتنەکەدا دەکەن.

 


PM:11:44:28/10/2019