كوتله‌ی سائیروون ده‌ستیان به مانگرتن كرد
كوتله‌ی سائیروون مانگرتنیان ڕاگەیاند و داوای بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی دەکەن.
كوتله‌ی سائیروونی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی سائیروون ره‌تیانكرده‌وه، پاشه‌كشێ له داواكارییه‌كانیان بكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بێته به‌رده‌م نوێنه‌ران و بڕیاره‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی عێراق بخاته‌ڕوو.
دوێنێ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایكرد، حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجام بدرێت.
PM:04:34:29/10/2019