سەعد حەریری دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند

کەمێک لەمەوبەر سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەست لەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند.

سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و وتی: لەپێناو بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵات دەستلەکاردەکێشمەوە.

ئەمڕۆ لە سیانزەهەمین رۆژی خۆپیشاندانەکانی لوبناندا، خۆپیشاندەران پردی رینگیان گرت، کە وێستگەکانی بەیروتی پایتەختی تێدایە، بەمەش هاتوچوی ئەو شارەیان راگرت و لە ئەنجامدا پێکادانێکی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی لوبناندا رویدا، هێزەکانی بەرگری لوبنان ناچابون لەیەکیان جیابکەنەوە.


PM:05:12:29/10/2019