خەڵاتی جەنگاوەرێکی پاک بە مەزڵوم کوبانێ دەبەخشرێت

میدیا کەنەدیەکان ئاشکرایان کرد کە وەزارەتی بەرگری کەندا باگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی جەنەراڵ مەزلوم کوبانێ کردووە بەمەبەستی پێدانی خەڵاتی " جەنگاوەرێکی پاک ".

 
 ئەو بانگهێشتنامەیە بەو ئامانجەیە ئەو خەڵاتە وەربگرێت کە هەموو ساڵێک لە کەندا دەبەخشرێت بە کەسێک.

 
ئەو خەڵاتە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریەوە ساڵانە دەدرێت بە کەسێک کە خزمەتی مرۆڤایەتی کردبێت لە جەنگەکاندا.

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکاش داوایەکی فەرمی ئاراستەی مەزلوم کوبانێ فەرماندەی هەسەدە کردووە تا سەردانی ئەو وڵاتە بکات و چاوی بە سەرۆکی وڵات ترامپ و بەرپرسە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بکەوێت.




PM:11:12:29/10/2019