سەدر هۆشداری دەدات

موقتەدا سەدر لەبارەی دۆخی عێراقەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت "ئەگەر سەرۆک وەزیران دەست لەکارنەکێشێتەوە عێراق وەک سووریای لێدێت".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "دەستلەکارنەکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی عێراق تووشی قەیران دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو " لەپێناو نەڕژانی خوێنی عێراقیەکان پێویستە عادل عەبدولمەهدی دەست لەکاربکێشێتەوە".


 


PM:01:21:30/10/2019