ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری ڕاگەیاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى 10 تۆمه‌تبارى راگه‌یاند و دەڵێت "دانیان ناوه به ئه‌نجامدانى تاوانى جۆراوجۆردا".
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی كاری نایاسایی و تێكدانی ئارامی هاوڵاتیان و دزی و ساخته‌كاری و پاراستنی سه‌روماڵ و كه‌رامه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، دوای به‌دواداچوون و داڕشتنی پلانی وورد، سه‌باره‌ت به گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه دزیان له ماڵان ده‌كرد له‌ناو شاری سلێمانی و شارۆچكه‌كانی (پێنجوێن + سه‌یدسادق + عه‌ربه‌ت + بازیان)، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و به‌پێی مادده‌ی (443) له‌یاسای سزادان، توانیان له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا له رۆژانی نێوان (3 ى 10 ى 2019) بۆ (16 ى 10 ى 2019)، 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن".
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئه‌م زانیاریانه‌ى خواره‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو؛
(ع، م، ح) له‌دایكبووی ساڵی 1986
(ب، م، ح) له‌دایكبووی ساڵی 1981
(س، م، ح) له‌دایكبووی ساڵی 1980
(ف، ع، ا) له‌دایكبووی ساڵی 1973
(ی، ع، س) له‌دایكبووی ساڵی 1999
(ح، ع، ح) له‌دایكبووی ساڵی 1968 .
(د، ا، ا) له‌دایكبووی ساڵی 1986
(د، ا، ا) له‌دایكبووی ساڵی 1986
(ت، ف، ع) له‌دایكبووی ساڵی 1978
(ع، ع، م) له‌دایكبووی ساڵی 1973
باسى له‌وه‌شكردووه "ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی له ماڵان و شوێنه گشتیه‌كان وه‌ك دزینی (پاره + ئاڵتون + چه‌ك + ته‌له‌فزیۆن + ئاژه‌ڵ .... هتد)، هه‌روه‌ها سه‌رانه سه‌ندن و ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیان، ده‌ستگیركراون، له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چه‌كێك و بڕێك پاره و هه‌ندێك ئاڵتوندا، دانیان ناوه به تاوانه‌كانیاندا و رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه".
راشیگه‌یاندووه "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م تۆمه‌تبارانه سه‌رجه‌میان هاوڕێ و كه‌سی نزیكی یه‌كترن و هه‌ندێكیان پێشینه‌ی تاوانكاریان هه‌بوو و پێشتر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ده‌ستگیركراون، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه، ئازادكراون، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان به تاوانه‌كانی پێشووتریشدا ناوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
PM:02:38:30/10/2019