ئه‌ردۆغان: توركیا ئاماده‌یه ئۆپراسیۆنێكی دیكه له دژی هێزه كوردییه‌كان ئه‌نجام بدات
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هەڕەشەی لە هەسەدە کرد و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، سنووری ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا فراوان ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كوتله‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مانی توركیا كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، "توركیا ئاماده‌یه، ئۆپراسیۆنێكی دیكه له دژی هێزه كوردییه‌كان ئه‌نجام بدات".
ئه‌ردۆغان وتی"ئه‌گه‌ر پێویست بكات ناوچه‌ی ئارام فراوانتر ده‌كه‌ین".
وتیشی "زانیاریمان هه‌یه، كه چه‌كدارانی یه‌په‌گه، به ته‌واوی نه‌كشاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه، كه له نێوان ئێمه و رووسیا رۆژی 22ی ئه‌م مانگه له سوچی واژوو كراوه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، "توركیا مافی هه‌یه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له سنووره‌كانی ئۆپراسیۆنێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بدات".
سه‌رۆكی توركیا، راشیگه‌یاند، "ده‌بێت یه‌په‌گه له ناوچه‌كه نه‌مێنێت، هه‌رچی زووه ده‌بێت كوبانێ له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه".
ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، كه "له میانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر باكووری سووریا توانیویانه 558 ناوچه‌ی دانیشتوان له رووبه‌ری 4219 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه پاك بكه‌نه‌وه و 900 تیرۆریست بكوژن".
PM:02:49:30/10/2019