کەشناسی ڕێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان رێژەی باران بارینی ئەو ناوچانەی بڵاوکردەوە کە دوێنێ سێ شەممە لە باشووری کوردستان بارانی لێباریووە، لە ناحییەی بازیان زۆرترین باران باریووە و لە هەولێریش کەمترین. 


 بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: لەماوەى ١٢ کاتژمێرى ڕابردوودا لە ناوچەى بازیان زۆرترین باران باریووە، کە ڕێژەکەى ٦.٢ ملیم باران بووە، دووەم زۆرترین بارانیش لە سلێمانى باریووە کە ٤.٥ملیم باران بوو.


کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" لە شاری هەولێر کەمترین بارانى لێ باریوە کە تەنها دڵۆپ دڵۆپ بوو".


ئەو شوێنانەى دیکەى هەرێمیش کە بارانیان تێدا باریووە بەم جۆرە بوو...


چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 6.2 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 2.0 ملم
دوكان 0.6 ملم
هه‌ڵشۆ 1.4 ملم
كه‌لار 3.0 ملم
پێنجوێن 2.8 ملم
ماوه‌ت 0.2 ملم
قه‌ڵادزه‌ 0.4 ملم
كه‌ركووك 1.5 ملم


هەر بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، سبەى لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم ئەگەرى بارینى باران هەیە و پلەکانى گەرماش لە سلێمانى نزمترین پلە تۆمار دەکرێت کە ١١ پلە دەبێت، لە پارێزگاى دهۆکیش بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە ٢٤ پلە دەبێت. 




PM:10:17:30/10/2019