هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌نیازه سه‌ردانی توركیا بكات، به‌ڵام دوێنێ چوارشەممە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگەیاند" تا ئێسته ھیچ كاتێك بۆ سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت بانگهێشتنامەی سەردانکردنی چەندین وڵاتی بۆ هاتووە، لە نێویشیاندا تورکیا، بەڵام تا ئێستا ھیچ کاتێك بۆ سەردانەکە دیاری نەکراوە.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نزیكه‌ی ١٠٠ ڕۆژ ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كات تا ئێسته سه‌ردانی هیچ وڵاتێكی نه‌كردووه و زۆرترین بڕیار و كاره‌كانی تایبه‌ت كردووه به ناوخۆی كوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، ٣١ی ١٠ی ٢٠١٩، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات.