لەیدی گاکا پەیامێکی سەیر بڵاودەکاتەوە



لەیدی گاگا، خانمەهونەرمەندی بەناوبانگ كە زۆرجار بەهۆی جۆری پۆشین‌و جلوبەرگەكانییەوە سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشاوە، بەهۆی پەیامێکەوە هەوادارانی دەخاتە گومانەوە و هەندێک دەڵێن لەیدی وازدەهێنێت.


لەیدی گاکا، لە نوێترین بڵاوکراوەیەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر دەڵێت" ناوبانگ جۆرێکە لە زیندان".


ئەم قسەی لەیدی کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و هەندێک گومان دەکەن کە ناوبراو ماندوو بووبێت لەکاری هونەری و بیەویت واز بهێنیت.


هەرچەندە بەشێک لە میدیاکان هەوڵیاندا هۆکاری ئەو قسەیەی لەیدی بزانن، بەڵام تاکو ئێستا خودی خۆی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە، لە کاتێکدا لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە شەشەم ئەلبوومی بەمزوانە بڵاودەکاتەوە.


ستێفەنی جۆئان ئەنجیلینا جێرمانۆتا لەدایکبووی ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦، ناسراوە بە لەیدی گاگا، خانمەئەکتەرێکی ئەمریکییە، ئەو ھونەرمەندێکی تۆمارکردنی بەناوبانگی دەمی ھاوچەرخە و بەوە ناسراوە کە تاقیکردنەوە دەکات لەسەر شتی نوێ لە مۆسیقاکانیدا، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی نەشاز و جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، جگە لەمە هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە. 
 


AM:12:57:31/10/2019