لەبارەی تەقینەوە لەم شارەی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدرێت

دەنگۆی ڕوودانی تەقینەوە لەبەرزاییەكانی عەنەبی پارێزگای هەڵەبجە رەتدەكرێتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش زانیاری لەبارەیەوە ئاشكرادەكەن.

بەیانی ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە لەبەرزاییەكانی عەنەبی پارێزگای هەڵەبجە تەقینەوە رویداوە و بەپێی زانیاریەكانیش ئەو مادانەی لەنزیك پارێزگای هەڵەبجە لەناوبراون، یاری ئاگرین و تەقەمەنی منداڵان بوون و لەماوەی رابردوودا لەلایەن بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لایەنە ئەمنییەكانیش پێشوەختە لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان بۆ لەناوبردنی ئەو تەقەمەنی و یارییە ئاگرینانە ئاگادار كردوەتەوە.




PM:01:42:31/10/2019