ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لە حەسەكە رویدا

تەقینەوەیەك لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان رویدا و بەهۆیەوە چوار كەس برینداربون.


ئاژانسی "هاوارنیوز" بڵاویكردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماتۆڕسكیلێك لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی مەدەنی برینداربون.


بەیانی ئەمڕۆش پێنجشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بازاڕی هال، لەناوەندی شاری عەفرین تەقیەوە، بەهۆیەوە نۆ كەس كوژراون، كە زۆرینەیان دوكاندارەكان و كرێكارەكانی ئەو ناوچەیە بون و لەناویاندا منداڵیشی تێدایە،  30 كەسی دیكەس برینداربون، كە هەندێكیان برینەكەیان زۆر سەختە.




PM:02:21:31/10/2019