به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه و ده‌ڵێ: "ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و سوپای سووریا به چاودێریی رووسیا هاته ئاراوه، بۆ پاراستنی سنوور و سه‌روه‌ریی سووریا بووه له داگیركاریی توركیا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ئه‌وه‌یان روون كرده‌وه، كه ئه‌و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و كاروباره‌كانی نییه، به‌ڵكوو به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانی خۆمان و هه‌موو كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌ركه‌كانیان له‌ژێر چه‌تری داواكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر نه‌رمیی زۆریان نواندووه و به‌رده‌وام بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌ی سووریا ده‌ستی برایه‌تییان درێژ كردووه، ئاماده‌یی خۆمان نیشان داوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا له دیمه‌شق له هه‌موو رووێكه‌وه، به‌تایبه‌تی دیاریكردنی نه‌خشه‌رێگایه‌ك تا ببێته رێڕه‌وێكی ئارام بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر رایگه‌یاندووه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق، وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆ و په‌روه‌رده، له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر یه‌خه‌ی خه‌ڵكیان گرتووه، تا بچن كاروباری خۆیان رێكخهنهوه و وه‌ك تیرۆریست و تاوانباره‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ده‌ڵێت "چه‌ندین جار و به به‌رده‌وامی رامانگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ گفتوگۆ و چاره‌سه‌رین، به‌ڵام ئه‌م شێواز و ره‌فتارانه خزمه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسی ناكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌بنه هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه و ئاڵۆزكردنی و دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی. بۆیه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق پێویسته، ئه‌گه‌ر له گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا جیددین، به ئاشكرا رایبگه‌یێنن و گوتار و په‌یامه‌كانیان بۆ دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا روون و ره‌وان بێت".
هه‌روه‌ها ڕایگەیاندووە "ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر، كاتێك زیاتر له 11 هه‌زار شه‌هید و زیاتر له 24 هه‌زار بریندارمان له شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆردا هه‌یه، شكستمان پێ هێنان و هێشتا به‌رده‌وامین و رۆژانه قوربانیی زیاتر ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها سێ یه‌كی رووبه‌ری خاكی سووریاشمان له گرووپه تیرۆریستییه‌كان پاراستووه و خزمه‌تگوزاریمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه دابین كردووه، كه به‌هۆی تیرۆریستانه‌وه بێ به‌ش كرابوون، ئه‌وه‌شمان له پێناو پارێزگاریكردن بووه له یه‌كێتیی سووریا و برایه‌تیی گه‌لان كه له ناوچه‌كانمان به‌دی هاتووه، هیچ رۆژێكیش دژی یه‌كێتیی وڵاته‌كه‌مان و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی كارمان نه‌كردووه و لووله‌ی چه‌كه‌كانمان رووی له تیرۆریستان بووه و به‌رده‌وامیش تێ ده‌كۆشین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر جارێكی دیكه رایده‌گه‌یێنێت كه ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی سیاسی".
PM:05:10:31/10/2019