بەرپرسێکی ئەمەریکی داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی دەکات

خانمە سیاسی و ئەندامی دیاری دیموکراتەکان، بام کیس دەڵێت" رێگای راست بۆ سزادانی تورکیا هەوڵدانە بۆ مسۆگەرکردنی پاڵپشتیەکی نێو دەوڵەتی بۆ کورد، تا نیشتمانێکی جێگیر کوردی دروستبکرێت".


بام کیس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی " مەترسی تورکی زۆربووە، با بەهەموان بەتێکڕای جیهان بڕیاربدەین، کە نرخی ئەو قڕکردنە بەکۆیە توندەی دەرهەق بەکورد دەکرێت، با بڕیار بدەین کوردستانێکی ئازاد و ئارام دابمەزرێنین".

 
ئەمە یەکەمجارە وا بەڕاشکاوی بەرپرسێکی ناسراوی ئەمەریکی رای خۆی لەسەر چارەنووسی کورد رابگەیەنێت.

 




PM:10:30:31/10/2019