داوا دەکرێت بە یاسای رۆژنامەگەری رۆژنامەنووسان دادگایی بکرێن

لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی ستاڤی "میدیای درەو" ژمارەیەک رۆشنبیر و رۆژنامەنووس داوا دەکەن لەکاتی گومانی سەرپێچیکردندا، رۆژنامەنووس بەیاسای رۆژنامەگەری دادگایی بکرێت، نەک بایاسای پەیوەندیەکان، یان هەر یاسایەکی تر.

 
لە یاداشتنامەیەکدا کە ژمارەیەک رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆ و میدیاکاران واژوویان لەسەر کردووە، دەڵێن"  رۆژی 27ی ئەم مانگە لەشاری هەولێر، سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن مەتین بارزانی برازای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر رۆژنامەنوسان (نیاز عەبدوڵڵا و محەمەد رەئوف و فازڵ رەفعەت و نامیق رەسوڵ) سەرنوسەر و ئەندامانی دەستەی نوسەرانی  ماڵپەڕی (درەو میدیا) و رۆژنامەنوس هێمن مامەند سەبارەت بە رووداوی (هۆقەباز) تۆمارکراوە و راستەوخۆ بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە".

 
هەروەها لەو یاداشتەدا هاتووە" ناڕەزایەتی‌و نیگەرانی ئێمە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم رۆژنامەنوسانە بەگوێرەی یاسای رۆژنامەگەری نیە، بەڵکو بەپێی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە، تەنها بۆ ئەوەی بە قورسترین شێوە سزایان بدەن لەبەرئەوەی سزای راگرتن و بەندکردنی تێدایە".


دەقی یاداشتی نارەزاییەکە:

بۆ/ جەماوەری ئازایخوازی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
دەستەی مافی مرۆڤ  
داواکاری گشتی 
سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان
 نوسینگەی یونامی لە هەرێمی کوردستان
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور
رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی
رێکخراوەکانی بواری ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین
بابەت/ راگەیەنراوی ناڕەزایی دەربڕین
رۆژی 27ی ئەم مانگە لەشاری هەولێر، سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن مەتین بارزانی برازای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر رۆژنامەنوسان (نیاز عەبدوڵڵا و محەمەد رەئوف و فازڵ رەفعەت و نامیق رەسوڵ) سەرنوسەر و ئەندامانی دەستەی نوسەرانی  ماڵپەڕی (درەو میدیا) و رۆژنامەنوس هێمن مامەند سەبارەت بە رووداوی (هۆقەباز) تۆمارکراوە و راستەوخۆ بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
تۆمارکردنی سکاڵاکە بەپێی ماددەی 2ی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە، لەکاتێکدا پێشتر دادوەر نووسراوی ئاڕاستەی سەندیکای رۆژنامەنووسان کردووە‌و دادگا بەڕوونی زانیویەتی کە کە ئەوان رۆژنامەوانن و ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانن، بەڵام لە دەرەوەی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 و ماددەی 9ی یاساکە، بە ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندیکردن و مۆبایل تۆمەتبارکراون.
رۆژی 27ی ئۆکتۆبەر، رۆژنامەنوس (نیاز عەبدوڵلڵا) لەبەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ئامادەبووە و دادوەر بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، لە بەرژەوەندی سکاڵاکار بڕیاری داوە و بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دینار ئازادیکردووە، سەرەڕای ئەوەی کە چەند پارێزەرێک داوایان کردووە یاساکە بگۆڕێت بۆ یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007ی کاری رۆژنامەگەری و ماددەی 9، بەڵام دادوەر داواکە رەتکردونەتەوە. هەر لەهەمان رۆژدا‌و بەهەمان ماددە، هەمان دادوەر، رۆژنامەنووس (هێمن مامەند)ی بەند کردووەو تا 3ی 11ی 2019.
ناڕەزایەتی‌و نیگەرانی ئێمە لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، کە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم رۆژنامەنوسانە بەگوێرەی یاسای رۆژنامەگەری نیە، بەڵکو بەپێی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە، تەنها بۆ ئەوەی بە قورسترین شێوە سزایان بدەن لەبەرئەوەی سزای راگرتن و بەندکردنی تێدایە.
ئەم هەنگاوەی دادگای لێکۆلێنەوەی هەولێر، بە ئامانجێکی سیاسی دەزانین‌و هەوڵێکە بۆ سانسۆرکردن‌و سنوردارکردنیی ئازاددی رۆژنامەوانیی و ئازادی رادەربڕین.
 هاوکات، داوا لەدەسەڵاتی سیاسی لە هەولێر دەکەین، کە رێز لە بانگەشەکانی خۆیان بۆ پاراستنی ماف‌و ئازادییەکانی هاوڵاتیان‌و سیستمی دیموکراسی هەرێم بگرن‌و چیتر دادگا‌و دادوەرەکان بۆ مەبەستی سیاسی‌و سەرکوتکردنی ئازادییەکان بەکارنەهێنن. بەتایبەتی ئەمە هەمووی لەکاتێکدایە کە گەلەکەمان زیاتر لەهەر کاتێک پێویستی بەیەکگرتوویی هەیە بەرامبەر ئەو دوژمنکارییەی کە دەسەڵات و سوپای تورکیا بەرمبەر نەتەوەکەمان ئەنجامی دەدات، لێرەوە بەکورتی داوا دەکەین:: یان سکاڵاکان لەسەر ئەو رۆژنامەنوسانە هەڵگرن، یان لانی کەم بەگوێرەی یاسای ژمارە 35 کاری رۆژنامەنوسی ساڵی 2007 مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.
واژۆ: 
ئاسۆس هەردی                    رۆژنامەنوس
موحسین ئەدیب                 نوسەر و مامۆستای زانکۆ
شوان محەمەد                    رۆژنامەنوس
شێرکۆ کرمانج                  نوسەر‌و ئەکادیمی
کەمال چۆمانی                 نوسەر
ئارام جەمال                    چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
شۆخان حەمە رەشید     پارێزەر‌و چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
سەردار محەمەد                  رۆژنامەنوس
یاسین تەها                     رۆژنامەنوس
رەزا مەنوچەهری              رۆژنامەنوس
بەهمەن تاهیر نەریمان        نوسەر‌و ئەکادیمیی
هەڵشۆ عەبدولفەتاح        چالاکوانی مافی مرۆڤ
بەرهەم خالید                راگەیاندکار‌و مامۆستای زانکۆ
هاوکار حسێن                    رۆژنامەنوس
عومەر محەمەد              چالاکی بواری مافی مرۆڤ
عەزیز رەئوف                   نوسەر‌و ئەکادیمی
ئاسۆ هاشم                     پارێزەری راوێژکار
ئازاد عوسمان                    رۆژنامەنوس
شەرمین عەلی                     رۆژنامەنوس
دڵشاد ئەنوەر                     رۆژنامەنوس
ئومێد قەرەداغی               نوسەر‌و ئەکادیمی
سیروان رەشید                  رۆژنامەنوس
کاوە شێخ عەبدوڵڵا           رۆژنامەنوس
ژووان ئەحمەد سەعید        رۆژنامەنوس
سوهەیب شێخ ئەحمەد        رۆژنامەنوس
کامەران عوسمان          چالاکی مەدەنی
مەریوان هەڵەبجەیی     نوسەر‌و وەرگێڕ
هانا بابان                     چالاکی مەدەنی  
کامیل عومەر              راگەیاندکار‌و مامۆستای زانکۆ
محەمەد سەڵاح              چالاکی مەدەنی
گمۆ محەمەد                چالاکی مەدەنی
جبار عەزیز                چالاکی مەدەنی
وریا فەتاح                   رۆژنامەنوس
ئاوات محەمەد پیروەیس    چالاکی مەدەنی
بابان جەعفەر           چالاکی مەدەنی

 


PM:11:06:31/10/2019