نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک كۆ بوونه‌وه


وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان، لە قەتەر لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گروپی بنچینەیی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، دیداریان ھەبووە، کە یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکان کردنەوەی لقی زانکۆی پەڵاچکی چیکی بووە لە ھەولێر".


زانکۆی پەڵاچکی چیکی تەمەنی ٧٥٠ ساڵە و لەسەر ئاستی زانکۆکانی دنیا لەڕێزبەندی ٤٠٠ هه‌مین زانکۆکانە و دووەمین کۆنترین زانکۆی کۆماری چیکە. 
 


AM:09:38:01/11/2019