نرخی بەنزین لە پارێزگای هەولێر هەرزان دەبێت
لە سنووری شاری هەولێر دەستکرا بە جێبەجێکردنی دابەزاندنی نرخی بەنزین و بەرپرسێکیش باس لە هەوڵەکان دەکات.
ئەمڕۆ هەینی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند" تاکو ئێستا ٢٥ دینار لە نرخی هەر لیترێک بەنزین دابەزیووە".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازارگانان دەکات بۆ هاوردەکردنی بەنزین.
هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین پهیوهندی به بۆرسهی جیهانیی و ناردنی سوتهمهنی له ئێرانهوه ههیه.
AM:11:50:01/11/2019