گەڕانی هاوبەشی رووسیا و توركیا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گەڕانی هاوبەشی كاروانی سه‌ربازی رووسیا و توركیا له قامیشلۆ ده‌ستی پێ‌کرد و بڕیاره ماوه‌ی 5 كاتژمێر چاودێری ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی رووسیا و توركیا به هاوبه‌شی گه‌ڕێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه و چاودێری ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاره هێزه‌كانی رووسیا رۆژانه له 9 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان بسووڕێنه‌وه و چاودێری ره‌وشی ئاسایش بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی، بڵاویكرده‌وه، ده‌ورییه‌كانی رووسیا و توركیا، ئه‌مڕۆ به هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن و 150 كیلۆمه‌تر له ماوه‌ی پێنج كاتژمێردا به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
سوپای رووسیا، 300 پۆلیسی سه‌ربازی و 20 ئۆتۆمبێلی گوله‌نه‌بڕی له باكووری سووریا بڵاوكرده‌وه و بڕیاره له‌گه‌ڵ سوپای توركیا به‌یه‌كه‌وه ده‌ورییه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش پێكبهێنن.
PM:12:36:01/11/2019