نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبای لە سلێمانی و سنە دەکات
ئەمڕۆ هەینی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی دەستنیشانكردنیان وەك دوو شاری داهێنەر لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" دهستنيشانكردنى سلێمانى وهك شارێكى داهێنهرى ئهدهبى له یۆنسکۆ شانازييه و زۆر خۆشحاڵى كردم. بهگهرمى پيرۆزبايى و دهستخۆشى له ئهديبان و نوسهرانى سلێمانیی خۆشهویست و دهکهم".
هاوکات لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە شاری سنەش كردووە و ڕایدەگەیەنێت: پیرۆزبایی و دهستخۆشی بۆ هونهرمهندانی سنهی ئازیز که وهك شارى داهێنهرى ميوزيك دهستنیشان کرا.
دوێنێ پێنج شەممە لە ئاهەنگی رۆژی شارە جیهانیەکاندا، رێکخراوی وینسکۆ هەردوو شاری سلێمانی و شاری سنە-ی وەک دوو شاری رۆشنبیری خستە لیستی ٦٦ شارە داهێنەرەکەی جیهانەوە.
بەم هەڵبژاردنە، هەردوو شارەکەش بوون بە ئەندامی تۆڕی جیهانی ٢٤٦ شاری داهێنەری وینسکۆ.
هاوکات حێشمەتوڵا سەیدی سەرۆکی شارەوانیی سنە بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو: پرسی دۆسیەی سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقای جیهان، پاییزی ساڵی پار بە یارمەتیی کۆمەڵێک لە شارەزایان و مامۆستایان و هونەرمەندانی سنە ئامادە کرا و ڕادەستی یۆنسکۆ کرا و سەرەنجام لەلایەن یۆنسکۆوە ناسێندرا و لە ڕیزی شارە داهێنەرەکان لە بواری میۆزیکدا تۆمار کرا.
هەروەها سلێمانیش وەک شاری ئەدەب بە یەکێک لەو شارە جیهانییانە هەڵبژێردرا، کە لەرووی ئەدەبییەوە داهێنانی کردووە.
PM:12:38:01/11/2019