فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیل بۆردومان دەکەن

لە بەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سێ گوندی سەر بە بناری قەندیل دەکەن.

محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ڕایگەیاند "فڕۆکەکان بۆردومانی گوندەکانی ئێندزە و بەردکوڕان و چیای خڕەندۆڵیان کردووە تائێستاش بەردەوامە و زیانەکان تائێستا نەزاندراون".

وتیشی "بەهۆی بۆردوومانی ئەو ناوچانەوە هاوڵاتیان مەترسی و ترس و دڵەڕاوێی زۆریان لا دروست بووە و ناتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان کە بژێوی ژیانیشیانە بەڕێبکەن".

ماوەی چەندین ساڵە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بەردەوامە و تا ئێستا چەندین گوندنشین زێدی خۆیان بەم هۆکارە جێهێشتووە.
 


PM:02:31:01/11/2019