ئیلهام ئەحمەد: ئاماده‌ی دانوستانین لەگەڵ حکومەتی سوریا
ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌كاری ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكرات ڕاگەیاند هێشتا پرسی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سووریا نه‌هاتووه‌ته به‌ر باس، به‌ڵام "ئێمه ئاماده‌ین دانووستانی له‌باره‌وه بكه‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "سپۆتنیك"ی رووسی ئیلهام ئه‌حمه‌د، وتی "هێزه كوردییه‌كان ئاماده‌ن دانووستان له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر دیمه‌شق ئه‌و پرسه بخاته به‌رده‌میان و كوردی سووریا به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بژاره‌یان ده‌وێت، كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ن".
هه‌روه‌ها وتی "سوپای سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هاوكۆكن، به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕیان دژی سوپای توركیا نه‌كردووه. سوپای سووریا ئێستا چووه‌ته هه‌ندێك ناوچه و هێزه كوردییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه".
ئه‌م وتانه‌ی ناوبراو لەکاتێکدایە دوێنێ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند، كورده‌كان زۆرینه‌یان هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هه‌بووه و بیرۆكه‌ی نیشتمانی راسته‌قینه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
PM:04:11:01/11/2019