گرێ سپی... تەقینەوەیەک ڕوویدا
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێليكي بۆمبڕێژكراو بووه، جگە لە زیانی گیانیش زیانێكی زۆری ماددی به دووكان و شوێنه بازرگانییه‌كانی ناو بازاڕه‌كه گه‌یاندووە.
هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی سپۆتینگی روسی، لەو تەقینەوەیەدا ١٩ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و ٢٩ی دیكەش برینداربوون
گرێ سپی، ده‌كه‌وێته سه‌رسنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و له ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به توركیایه.
PM:06:26:02/11/2019