مەزڵوم کوبانێ هیچ بڕوایەکیان بە ئەسەد نییە

مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند " هیچ متمانەیەکیان بە رژێمی بەشار ئەدەد نییە، بەڵام دەستمان نەرم دەکەن بۆ گفتوگۆی سیاسی".


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لا ریپەبلیکای ئیتاڵی مەزڵوم کوبانێ دەربارەی داهاتوی رۆژئاڤا، دەڵێت" هیچ متمانەیەکمان بە بەشار ئەسەد نییە، بەڵام دەبێت دەستمان نەرم بکەین لەگەڵ چارەسەرە سیاسیەکان، پێوستە بە دانوستان کێشەکان چارەسەر بکرێتن".


کوبانێ پێیوایە چارەسەری کۆتایی لەچوارچێوەی رێککەوتنی سیاسیدا بەبێ گەرەنتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەوروپا دەستبەردەبێت.


ناوبراو وتیشی رێککەوتنە سەربازییەکەیان بە سەرکردایەتی ناراستەوخۆی مۆسکۆ بووە،" بەڵام ئێمە ناچینە ژێر چەتەری رێککەوتنێک کە بەرگری لە ئازادی و سیاسەت و کلتور و بەڕێوەبەرێتی کوردەکان نەکات".

 
لەلایەکی ترەوە، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دوێنێ هەینی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی  سپۆتنیکی روسی وتی" پەیوەست بونی کورد بە سوپای سوریاوە لە ماوەی یەک و دو ڕۆژدا مسۆگەر نابێت و ئەمە پێویستی بە دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سوریا هەیە، بەڵام کورد ئامادەیە بە سوپای سوریاوە پەیوەست ببێت".

 


PM:10:21:02/11/2019