پارێزگاری بەسرە هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات

پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد ئەڵعەیدانی پەیامێکی توند ئاراستەی خۆپیشاندەران دەکات و هۆشداریان دەداتێ کە هیچ زەرەرێک بە بەندەری ئەومقەسر نەگەیەنن، چونکە ئەوە بەهانە دەدات بەدەستەوە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنرێت". 

 
ئەلعەیدانی پارێزگاری بەسرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر نووسیوویەتی" ئەی گەنجانی هەڵکەوتوو، دەربەندی ئومقەسر موڵکی ئێوەیە و گەنجینەی ئێوە هەمووتانە، ئەگەر زەرەری پێبگەیەنن ئەوا وێنەیەکی شێواو لەسەر داواکارییە رەواکانتان دەدات و، دەبێتە بەهانەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانە مەدەنییەکەتان".


هەروەها ئەلعەیدانی دەڵێت" ئێوە ئازادن ئەو کارە دەکەن، ئەو بەهانەیە دەدەن بە دەستەوە، یان نا".

 
ئەمرۆ خۆپیشاندەران چوونە سەر بەندەری ئومقەسرو رێگای لە هاتوچۆی بازرگانی عێراقیان لەگەڵ دەرەوە گرت، کە ئومقەسر دەروازەی سەرەکی بازرگانی ئاوییە لەنێوان عێراق و جیهاندا.

 


PM:11:46:02/11/2019