تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" خه‌ڵكی عێراق ڕژاونه‌ته مه‌یدانه‌كان و داوای ده‌ركردنی هێزه‌بیانییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وه‌ش مافێكی ڕه‌وایه‌و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت".
هه‌وه‌ها تەڤگەری ئازادی کوردستان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عێراق ده‌كه‌ن كه‌به‌بڕوای ئێمه ئه‌و داوایه له‌شوێنی خۆیدایه.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوتەڕوو: پێویستە دادگایەکی سەربەخۆ و دوور لە حزب و مەزهەبی پێکبهێنرێت بۆ سزادانی گەندەڵکاران، ڕێگه‌نه‌درێت جارێكی تر عێراق ببێته پاشكۆی هیچ هێزو ده‌وڵه‌تێكی جیهانی و هه‌رێمی.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە..
عێراق له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری یان نائارمی وبۆشایی سیاسی و ئیداری
دوای ئه‌وه‌ی له‌بغدادی پایته‌خته‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسك ده‌ستی پێكرد له‌ئێستادا زۆرینه‌ی شاره‌گه‌وره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه بۆ به‌په‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گۆڕانكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق.
وه‌ك ده‌زانرێت دوای روخانی ڕژیمی به‌عس كه نزیكه‌ی سی ساڵ له‌حكومڕانی گه‌لانی عێراق به‌رده‌وام له‌شه‌ڕو خوێن ڕشتن و زیندان و له‌سێداره‌دان ژیانی ده‌كرد. دواجار دوای ڕووداوه‌كانی كه‌نداو و به‌فشاری نێوده‌وڵه‌تی وڕاپه‌رینی سه‌رتاسه‌ری عێراق توانرا ڕژێمی به‌عس به‌دوو قۆناغ، سه‌ره‌تا لاوازبكرێت و دواجار له‌ساڵی 2003 بڕوخێنرێت، ئیتر خه‌ڵكی به‌و هیوایه ژیانیان ده‌كرد كو ئیتر ئارامی ڕوو له‌عێراق ده‌كات خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌ئارامی ژیان ده‌كه‌ن و سودمه‌ند ده‌بن له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی نیشتیمانه‌كه‌یان، به‌لام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر قۆناغێك كۆمه‌ڵێك مافیا‌و بازرگانی سیاسی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م نیشتیمانه‌دا ده‌گرن و خه‌ڵكه‌كه‌شی له‌ناڕه‌حه‌تترین باری ژیاندا گوزه‌ران ده‌كه‌ن. بۆئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی گه‌وره به‌رپرسانداو ژیانی خه‌ڵكدا ئه‌وا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر چی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس هه‌ندێ گۆڕانكاری كرا له‌شێوازی حكومڕانی و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوور وهه‌ڵبژاردن و شێوازی فره‌حزبی له‌حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شار‌و شارۆچكه‌كان، به‌ڵام نه‌ده‌سه‌لات به‌پێی ده‌سوور مامه‌ڵه‌ی كرد‌و نه‌ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان كاری پێكرا، به‌ڵكو ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له‌حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا وای كرد ڕۆڵی ده‌ستوور نه‌مێنێ و ده‌سه‌ڵاتی حزبی جێگه‌ی بگرێته‌وه‌و ته‌وای جومگه‌كانی حكومه‌ت به‌ده‌زگای ئه‌منی و دارایی و هه‌تا له‌شكریش له‌لایه‌ن حزبه‌وه قۆرخ بكرێت، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش ڕۆڵی بینی له‌گه‌یشتنی عێراق به‌دۆخی ئێستا، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2017 هه‌رسێ ووڵاتی ئه‌مریكا ـ ئێران ـ توركیا عێراقیان كرده شوێنی ململانێ ئابووری و سیاسی و له‌شكرییه‌كانیان، ئه‌كرێت بڵێین عێراق ببوو به‌عێراقی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌ك گه‌لانی عێراق.
له‌ئێستاشدا ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت خه‌ڵكی عێراق ڕژاونه‌ته مه‌یدانه‌كان و داوای ده‌ركردنی هێزه‌بیانییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وه‌ش مافێكی ڕه‌وایه‌و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، هه‌وه‌ها داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عێراق ده‌كه‌ن كه‌به‌بڕوای ئێمه ئه‌و داوایه له‌شوێنی خۆیدایه، چونكه ئه‌وه ماوه‌ی دووساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌دیار ده‌كه‌وێت حكومه‌تی نوێ به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تریشه‌وه نه‌ك پڕۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كیان نییه بۆچاككردنی دۆخی عێراق به‌ڵكو له‌خه‌میشیدا نین.
وه‌ك هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه‌تاكو ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه كه‌ێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌كاتێكی واشدا كه فاشیزمی ئاكه‌په‌و ئاردۆغان له‌پیلانی گه‌وره‌دان بۆته‌واوی گه‌لی كورد تێكچوونی دۆخی عێراق ئه‌گه‌ر له‌وه‌زیاتر به‌ره‌و نائارامی بڕوات كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌باشوری كوردستان. بۆیه ئێمه پێمان وایه بۆ ئه‌و دۆخه ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان بژارده‌ی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكاته بژارده‌ی یه‌كه‌م و كاری جدی بۆ بكات.
هه‌روه‌ها بۆدۆخی عێراقیش ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی پێمان وایه داخوازی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی عێراق داوایه‌كی ڕه‌وایه‌و ده‌بێت وه‌ڵامی پێویست بدرێته‌وه، ناكرێت ڕۆڵی خه‌ڵكی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی عێراق ته‌نها به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی پێناسه بكرێت و له‌ڕۆڵی تێكۆشان كه‌م بكرێته‌وه.
ــ له‌ئه‌گه‌ری فراوان بوونی چالاكی خه‌ڵك و دروست بوونی بۆشاییه‌كی ئیداری و سیاسی ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵ بگێڕن له‌به‌ڕێوه‌بردنی حوكمێكی كاتی تاكو هه‌ڵبژاردنێكی بێ غه‌ش و دوور له‌ده‌ستی حزبی و ده‌ره‌كی.
ــ فشار خستنه‌سه‌ر هێزه ئه‌منی و له‌شكرییه‌كان كه‌نابێت چه‌ك به‌ڕووی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌بیت خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ریش خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌كارهێنانی چه‌ك و به‌شێوازێكی شارستانیانه چالاكییه‌كان به‌ڕیوه ببرێت.
ــ عێراق بۆخۆی خاوه‌نی ده‌ستورێكی تاڕاده‌یه‌ك دیموكراتییه، له‌ئێستا كاتی به‌ڕؤژه‌ڤ كردنی ده‌ستوور نییه به‌ڵكو ده‌بێت داوابكرێت ده‌ستور جێبه‌جێ بكرێت.
ــ ده‌بێت ڕێگری بكرێت له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ڕێگه‌نه‌درێت جارێكی تر عێراق ببێته پاشكۆی هیچ هێزو ده‌وڵه‌تێكی جیهانی و هه‌رێمی.
ــ ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات پێبهێنرێت و ڕێگری بكرێت له ته‌ده‌خولی حزبی به‌تایبه‌تی جومگه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك په‌رله‌مان ـ حكومه‌ت ـ به‌تایبه‌تیش ـ ئه‌منی ـ سه‌ربازی ـ قه‌زائی ـ دارایی ـ دۆسیه‌ی نه‌وت وغاز ـ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ــ ده‌بێت له‌ئێستاو داهاتوش بڕیاری جێبه‌جێكردن بدرێته ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی پارێزگاكان و به‌تایبه‌تیش ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان، كه‌له‌ئێستادا له‌كارخراون، ئه‌گه‌ر كارا نین ده‌بێت كارابكرێنه‌وه و گرنگیان پێبدرێت، كه یه‌كیك له‌ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌ستوری ساڵی 2005 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی شاروشارۆچكه‌كان بوو.
ــ كاری زیاتر بكرێت سیسته‌می هه‌رێمی له‌چوارچیوه‌ی فیدراڵی عێراقدا پێشبخرێت و گرانایی ناوه‌ندگه‌رایی كه‌م بكرێته‌وه.
ــ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌كاریگه‌ری حزبی و مه‌زهه‌بی و ده‌ستی ده‌ره‌كی پێكبهێنرێت بۆ لێپێچینه‌وه له‌دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و سزادانی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له‌دزین و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی نیشتیمانی وهه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی تاوانبارن به‌كوشتن و به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه له‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌پشتگیری داعش.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی
02/11/2019
AM:10:08:03/11/2019