لەم ھەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەران دابەش بکات.


ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت".


ئەمەش لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دوا کەوت، سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی مووچەش سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" ئەو بڕە پارەیەی کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان مانگانە بۆ موچەی دابین دەکات تا ئێستا نەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و پێدەچێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی".






AM:11:29:03/11/2019