دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە خۆپیشاندەران شەقامەکانی بەغدادیان داخست بوو کەمێک لەمەوبەر زۆربەی شەقامەکانی بەغداد بەڕووی هاوڵاتیاندا کرانەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند" كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند كاتژمێرێك له داخستنی شەقامەکانی بەغداد، خۆپیشانده‌ران له رێگا داخراوه‌كان كشاونه‌ته‌وه و رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا كراونه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به ته‌لی دڕكاوی گۆڕه‌پانی نسوریان له به‌غداد گرت".
ئەمەش لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشانده‌ران رێگای خێرای ناوچه‌ی شوعله و پردی بانكه‌كان و ناوچه‌ی شه‌عب و پردی كۆمپانیای سۆمۆ و رێگای رۆیشتوو به‌ره‌و ناوچه‌ی زه‌یونه و یاریگای شه‌عبیان گرت.