هەسەدە چەند گوندێکی کۆنتڕۆڵ کردەوە

هەسەدە هەشت گوند لە دەوروبەری سەرێکانی کە کەوتبونە دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆنتڕۆڵ کردەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "هێزەکانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" توانیویانە هەشت گوند لە دەوروبەری سەرێکانی، بە ناوەکانی داودیە، سەعید، ریحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبووش، ئوم شەعیفە و فەیسەڵییە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە".

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شەڕ لەو ناوچەیە کۆتایی نەهاتووە و هەسەدە هەوڵ دەدات لە دەوروبەری تل تەمر پێشڕەوی بکات.

ئاشکراشی کردووە "دوای چەند رۆژێک لە کشانەوەی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە شارۆچکەکانی زرگان، جارێکی دیکە هێزەکانی سوپا چوونەتەوە نێو شارۆچکەکە".


PM:01:57:03/11/2019